Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 02:21

کریستیانۆ رۆناڵدۆ: ده‌مه‌وێت ژیانی وه‌رزشیم له‌ ریال مه‌درید ته‌واو بکه‌م

ئومێده‌وارم له‌ بارسێلۆنا ببه‌ینه‌وه‌
کوردستان TV
100%

كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی و هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگالی ده‌ڵێ: ده‌مه‌وێت ژیانی وه‌رزشیم له‌ ریال مه‌درید ته‌واو بكه‌م و ئومێده‌واریشم له‌یارییه‌كه‌ی 23ی مانگ  له‌بارسێلۆنا ببه‌ینه‌وه‌.

له‌ لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی یانه‌كه‌، كریستیانۆ رایگه‌یاند:هێشتا وره‌م به‌رزه‌، ده‌مه‌وێت ژیانی وه‌رزشیم له‌ ریال مه‌درید ته‌واو بكه‌م، به‌ڵام بێگومان ئه‌مه‌ ته‌نها به‌منه‌وه‌ په‌یوه‌ست نییه‌. من خاوه‌نی یانه‌كه‌ نیم. ئه‌وه‌ی به‌من ده‌كرێت ئه‌وه‌یه‌، چیم له‌ ده‌ست بێت بۆ یانه‌كه‌می ئه‌نجام بده‌م. له‌ مه‌یدانه‌كه‌دا كاری خۆم ده‌كه‌م و پێم وایه‌ به‌باشی ئه‌نجامی ده‌ده‌م.

یاریزانه‌ ته‌مه‌ن 32 ساڵه‌كه‌، له‌باره‌ی ئه‌و یارییه‌ی كه‌ بڕیاره‌ 23ی مانگ له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌نجامی بده‌ن گوتی: "ئومێده‌وارم له‌ بارسێلۆنای ببه‌ینه‌وه‌. هه‌وڵده‌ده‌ین چێژ له‌و یارییه‌ ببینین كه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ین.

ئاماده‌كردنی : رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.