یانه‌ی ئینته‌رمیلان به‌ئه‌نجامێكی سه‌خت شكستی هێناو له‌سه‌ر یاریگای خۆی و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی به (1 - 3) به یانه‌ی ئودێنێزێی میوانی دۆڕا كه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م دۆڕانی ئینته‌ره له‌م وه‌رزه‌ی كالچیۆدا.
یاریه‌كه له‌میانی هه‌فته‌ی حه‌ڤده‌می خولی ئیتاڵیا بوو و ئینته‌ریش پێویستی به بردنه‌وه بوو تا پارێزگاری له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بكات.
له خوله‌كی 14 یاریزان كیڤن لاسانیا گۆڵێكی بۆ ئودێنێزێ تۆماركرد، دوای خوله‌كێكی دیكه‌ش ماورۆ ئیكاردی ئه‌رژه‌نتینی گۆڵی به‌رامبه‌ری ئینته‌ری به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی 61 رۆدریگۆ دی پاولی ئه‌رژه‌نتینی گۆڵی دووه‌می تیپی میوانی به لێدانی سزا تۆماركرد، دواتر ئه‌نتۆنین باراكی چیكی، ئودێنێزێی له خوله‌كی 77 كرده خاوه‌نی گۆڵی سێیه‌م.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش ئودێنێزێ كه یاریه‌كی دواخراوی ماوه، كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی یازده‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده 21 خاڵ و ژماره‌ی خاڵه‌كانی ئینته‌ریش له 40 خاڵ وه‌ستا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.