Erbil 15°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:02

له‌ رووداوێکى هاتووچۆ سێ که‌س بوونه‌ قوربانى

له‌ سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كى له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌یان خۆیان پێكدا ده‌كێشن
کوردستان TV
#7
100%

  دره‌نگانی شه وی رابردوو  ئوتومبێلێكى جۆرى توێتا لاندكرۆز(وه نه وشه)و له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێكى جۆرى(ئه نتیكو) خۆیان به‌ كدا ده‌كێشن و به‌و هۆیه‌وه‌ سێ كه‌س ده‌بنه‌ قوربانى.

به‌ پێى قسه‌ى شایه‌تحاله‌كان ئۆتۆمبێلى جۆرى لاندكرۆز دووخوێندكارى زانكۆى كۆمارى شارى سلێمانى  تێدابووه‌ وله‌ رانیه‌وه‌ ده‌گه‌ڕانه‌وه‌ سلێمانى  ئۆتۆمبێله‌كه‌ى دیكه‌ش كه‌ له‌ جۆرى ئه‌نتیكۆیه‌ هاوڵاتیه‌كى تێدابووه‌ له‌ سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كى له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌یان خۆیان پێكدا ده‌كێشن،له‌ ئه‌نجامى ئه‌وكاره‌ساته‌ یه‌ك له‌ سه‌رنشینانى ئۆتۆمبێلى جۆرى لاندكرۆز گیان له‌ده‌ست ده‌دات و هاوڕیكه‌ى دیكه‌شى به‌سه‌ختى بریندار ده‌بێت و له‌به‌رامبه‌دا شۆفێرى ئۆتۆمبێلى جۆرى ئه‌نتیكۆ به‌ سه‌ختى بریندارده‌بێت.

هه‌ربه‌ پێى زانیارییه‌كان هه‌ردوو سه‌رنشینى ئۆتۆمبێلى لاندكرۆزه‌ر خه ڵكی شاره‌دێى ناوده شتی سه ر به ئیداره ی راپه رینن و پیشه‌یه‌یان خوێنكارى زنكۆیه‌ و كۆچكردووه‌كه‌ ناوى( میرانه‌ )و تاقانه‌ى خێزانه‌كه‌یه‌تى هه‌روه‌ها یاریزانى تیپى زووركانى وه‌رزشى بووه‌ .

ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستان: داستان ئه‌میر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.