Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:21

به‌هۆى ته‌قینى سۆپایه‌کى دار 7 که‌س سووتان

ئه‌و سۆپایه‌ به‌هۆى پاڵه‌په‌ستۆى گه‌رمى ته‌قیوه‌
به‌هۆى ته‌قینى سۆپایه‌كى دار 7 كه‌س سووتان
کوردستان TV
100%

له‌ گوندى گورزه‌یان سۆپایه‌كى دار ته‌قى و به‌هۆیه‌وه‌ حه‌وت هاووڵاتى به‌ رێژه‌ى جیاواز سووتان.

كاتژمێر 3:30 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ، له‌ گوندى گورزه‌یانى سه‌ر به‌ ناحیه‌ى دێگه‌ڵه‌ ، به‌هۆی ته‌قینی سۆپایه‌كی دار حه‌وت ئه‌ندامى یه‌ك خێزان به‌ رێژه‌ى جیاواز سووتان .

به‌ پێی زانیاریه‌كان ئه‌و سۆپایه‌ به‌هۆى پاڵه‌په‌ستۆى گه‌رمى ته‌قیوه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ حه‌وت ئه‌ندامى یه‌ك خێزان به‌ رێژه‌ى جیاواز سووتان و پێنج له‌ برینداره‌كان ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌ولێر كراون و دوو برینداره‌كه‌ی دیکەش لە کۆیە چارەسەریان بۆ دەکرێت .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.