Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 06:28

سێ هه‌زار چه‌کداری داعش له‌ عێراق و سوریا ماون

ئه‌بو به‌كر به‌غدادی هێشتا زیندووه‌
کوردستان TV
100%

زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كان جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌بو به‌كر به‌غدادی هێشتا زیندووه‌ و سێ هه‌زار چه‌كداری داعشیش له‌عێراق و سوریا ماون .

فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاندووه‌: داواكاریی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه‌، به‌ڵام هێشتا عێراق پێی وایه‌ پێویستی به‌و هێزانه‌ هه‌یه‌.

ده‌شڵێت: زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌بو به‌كر به‌غدادی زیندووه‌ و داعش سێ هه‌زار چه‌كداری له‌عێراق و سوریا ماوه‌.

راشیده‌گه‌یه‌نێت : له‌شه‌ڕی داعشدا هه‌زار و 867 پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم شه‌هید بوون و 10 هه‌زار و 540 ی دیكه‌ش بریندار بوو.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.