Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 05:40

قوتابییانی کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکان لە زانکۆکانی ھەرێم وه‌رده‌گیرێن

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕاگەیاندراوێکی فەرمی بڵاو کردەوە
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 6/12/2017، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕاگەیاندراوێکی فەرمی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا باس لەوە کراوە، کە لەسەر ڕاسپاردەی د. یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ناوەندی وەرگرتن لە دیوانی وەزارەت، ڕەزامەندی نیشان دراوە لەسەر وەرگرتنی 305 قوتابی کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکان لە زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان.

ھەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا، عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕای گەیاندووە" ماوەی سێ ساڵە وەزارەتەکەمان لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، کار ئاسانیی تەواوی کردووە بۆ وەرگرتنی قوتابیانى ناوچە دابڕێندراوەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، بەتایبەت ئەو قوتابیانه‌ى لە قوتابخانە کوردییەکان دەخوێنن".

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە ئەمساڵ وەزارەتەکەیان بە نووسراوی ژمارە (17339) لە بەرواری 29/11/2017، ڕەزامەندی نیشان دا لەسەر وەرگرتنی 305 قوتابی شاری کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکان لەزانکۆ و پەیمانگەکانی ھەرێمی کوردستان، بەھەمان پێوەر و کۆنمرەی وەرگیراوی خوێندکارانی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێدنی (2017-2018).

عەباس ئەکرەم داوا لە قوتابیان دەکات، بەتایبەت ئەوانەی داواکارییان پێشکەش کردووە، کە لە زووترین کاتدا سەردانی نووسینگەی کەرکووکی وەزارەتەکەیان بکەن، بۆ دڵنیابوون لە گەڕانەوەی ناوەکانیان و دەستکردن بەمامەڵەی وەرگرتن لە زانکۆکانیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.