Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 01:56

کۆمپانیای ئه‌پڵ 15 ملیۆن له‌ ئایفۆن Xی فڕۆشتووه‌

ته‌نها له‌ هه‌فته‌ی هه‌ینی ڕه‌ش زیاتر له‌ 6 ملیۆن له‌ مۆبایلی ئایفۆن X فڕۆشراوه‌
mobiyl iefon 8
کوردستان TV
100%

له‌وه‌ته‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ ئایفۆن Xی ڕاگه‌یاندووه‌ له‌ 3ی نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵ، زۆر له‌ به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن پرسیاری ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت بزانن كه‌ كۆمپانیای ئه‌پڵ تاكوو ئێستا چه‌ند له‌ مۆبایلی ئایفۆنXی فڕۆشتووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی زۆر گرانه‌و له‌ بازاڕیش كه‌مه‌ كه‌ له‌ چه‌ندین ووڵات تاكوو ئێستا ده‌ست ناكه‌وێت.

به‌ڵام شیكه‌ره‌وه‌یه‌كی ته‌كنه‌لۆژیا به‌ناوی (جۆن شانگ) له‌ راپۆرتێكی خۆیدا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌ ده‌ڵێت تا ئێستا كۆمپانیای ئه‌پڵ زیاتر له‌ 15 ملیۆن مۆبایلی ئایفۆن Xی فڕۆشتووه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌و شیكه‌ره‌وه‌یه‌ گووتی، له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی مۆبایلی ئایفۆن X كه‌ له‌ مانگی 3ی نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵ به‌ فه‌رمی ده‌ست به‌ فڕۆشتنی كرا تا ئێستا زیاتر له‌ 15 ملیۆن مۆبایلی ئایفۆن X فڕۆشراوه‌، كه‌ ته‌نها له‌ هه‌فته‌ی هه‌ینی ڕه‌ش Black Friday زیاتر له‌ 6 ملیۆن له‌ مۆبایلی ئایفۆن X فڕۆشراوه‌، كه‌ زۆریه‌یان له‌ جۆری 256 گێگابایت بووه‌ كه‌ نرخه‌كه‌ی زۆر گرانتره‌ له‌ جۆری 64 گێگابایتی.

ئه‌و شیكه‌ره‌وه‌یه‌ زیاتر گووتی، به‌رهه‌مهێنانی ئایفۆن X له‌ هه‌فته‌یه‌كدا 3 ملیۆن دانیه‌، به‌ڵام پلان هه‌یه‌ له‌ سه‌رتای مانگی داهاتوو به‌رهه‌مهێنانی له‌ سه‌دا 33 زیاد بكرێت به‌ جۆرێك له‌ هه‌فته‌یه‌كدا بگاته‌ 4 ملیۆن مۆبایل به‌ هۆی كه‌می ئه‌م مۆبایله‌ و زۆری داواكاری له‌سه‌ری.

شیكه‌ره‌وه‌كه‌ باسی له‌وه‌ش كرد تا كۆتایی ئه‌مساڵ پێشبینی ده‌كرێت 30 ملیۆن له‌ مۆبایلی ئایفۆن X بفڕۆشرێت، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌كان بوو كه‌ پێشبینی ده‌كرا 27 بۆ 28 ملیۆن مۆبایلی ئایفۆن X بفڕۆشرێت.

سه‌رچاوه‌ / تێك ئای

كوردستان تیڤی /كامه‌ران حاجی

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.