Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:37

سەرۆکی نوێی زیمبابۆی کابینەی نوێی حکومەتی راگەیاند

ئەندامانی کابینەکە سوێندی یاساییان خوارد
کوردستان TV
100%

دوای کودەتا سەربازییەکەی زیمبابۆی و ناچارکردنی رۆبێرت مۆگابی، سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە بە دەستلەکارکێشانەوەى، ئه‌مرۆ سەرۆکی نوێی زیمبابۆی کابینەی نوێی حکومەتی راگەیاند.

رۆژی دووشەممە 4-12-2017 ئیمێرسن مانگاگاو، سەرۆکی نوێی زیمبابۆی حکومەتی نوێی وڵاتەکەی راگەیاند، لە رێوڕەسمێکدا لە هاراری پایتەخت ئەندامانی کابینەکە سوێندی یاساییان خوارد.

کابینەکە لە ژمارەیەک بەرپرسی حیزبی فەرمانڕەوا و فەرماندە سەربازییەکانی زیمبابۆی، کە لە کودەتاکە بەشداربوون، پێکهاتووە. 

تێزانین پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە زیمبابۆی لەکاتێکدایە، مانگی رابردوو ژمارەیەک فەرماندەی سەربازی بە سەرۆکایەتی مانگاگاو کودەتایەکی سەربازی ئەنجامدرا و دوای هەفتەیەک بەسەر کودەتاکەدا مۆگابی ناچار كرا به‌ فه‌رمى واز له‌ ده‌سه‌لات بهێنێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.