Erbil 1°C ھەینی 03 کانوونی دووەم 03:37

دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌ خرایه‌ سبه‌ی

سبه‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ ناكه‌ن
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، سبه‌ی دانیشتنێكی نائاسایی بۆ تاوتێكردنی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، سه‌رچاوه‌یه‌ك راگه‌یاند بریاره‌ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجام بدرێت، ئه‌ندامێكی كوردی لیژنه‌ی دارایی گوتی: فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان سبه‌ی بریاریانداوه‌ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ نه‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌لیم جبوری دانیشتنی نائاسایی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ی هه‌ڵگرت و خسته‌ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌.

وتیشی، مه‌به‌ستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ دواخستنی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2018 تاوتوێ بكرێت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌لیم جبوری و 167 ئه‌ندامی دیكه‌ دانیشتنی نائاسایی ده‌ست پێكرد.

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند بریاره‌ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجام بدرێت، ئه‌ندامێكی كوردی لیژنه‌ی دارایی گوتی: فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان سبه‌ی بریاریانداوه‌ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ نه‌كه‌ن.

هه‌ره‌وه‌ها گوتی: به‌هۆی بوونی ئه‌و تێبینیانه‌ی له‌ پرۆژه‌ یاسایی ئه‌مساڵی بودجه‌ی عێراقدا هه‌یه‌ پێشێلكارییه‌ ده‌ستووریه‌كانی یاساكه‌، سبه‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ناكه‌ن.

ئه‌مرۆش فراکسیۆنە کوردییەکان دانیشتنەکەى پەرلەمانیان بایکۆت کرد، سونەکانیش تێبینى زۆریان لەسەر پڕۆژە یاساکە هەیە و پێیان وایە ستەمى زۆر لە پارێزگا سونییەکان کراوە.

پرۆژە یاساکە لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتووان یان بەپێى کۆبونى خۆراک پشکی پارێزگاکانى سەرجەم عێراق بە هەرێمى کوردستانیشەوە دیاریدەکات، بە وتەى چەند پەرلەمانتارێکى کورد، پێدەچێت بەوجۆرە بەشە بودجەى هەرێم تاڕادەیەک بگاتە لە سەدا 14، پێش دەرکردنى خەرجییە سیادییەکان.

ماڵپه‌ڕی فه‌رمی سه‌رۆكی كۆماری عێراق بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ شەممە سەرۆک کۆماری عێراق فوئاد مەعسوم لەبەغدا پێشوازیکرد لە ژمارەیەک سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران و نوێنەرەکانیان لە ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.