سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له سنوورى پارێزگاى نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ گرژى و پێكداهه‌ڵپژان له نێوان چه‌كدارانى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌كانى سوپاى عێراق له باشوورى خۆرهه‌ڵاتى مووسڵ روویداوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشى: سه‌ربازه عێراقییه‌كان كاتێك گه‌یشتوونه‌ته ناو شارۆچكه‌ى حه‌مدانییه‌ى باشوورى خۆرهه‌ڵاتى مووسڵ ته‌قه‌یان به ئاسماندا كردووه و ئه‌وه‌ش چه‌كدارانى سه‌ر به لیواى 30ى شهبهكهكانى ناو حه‌شدى شه‌عبى تووڕه كردووه و به‌و هۆیه‌وه رێگریان له تێپه‌ڕینى سه‌ربازه‌كان كردووه.
ڕوونیشی كرده‌وه، كه دواى ئه‌وه‌ى سه‌ربازه عێراقییه‌كان له ئۆتۆمبێله‌كه‌یان دابه‌زینه خواره‌وه، ده‌مه‌قاڵه دروست بوو، پاشان ده‌مه‌قاڵه‌كه بوو به شه‌ڕه ده‌ست و له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونى شه‌ڕه‌كه‌یان، ده‌ستیان به‌ته‌قه‌كردن، كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.