Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:39

مۆنتێلا له‌ میلان دورخرایه‌وه‌

ئومێد ده‌خوازم جارێكی دیكه‌ میلان بگه‌رێته‌وه لوتكه‌.
کوردستان TV
100%


یانه‌ی میلانی ئیتالی له‌وه‌رزی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ زۆرترین قسه‌و باسی هێنانی یاریزانانی بۆ ریزه‌كه‌ی له‌سه‌ركرا.

ئه‌و یانه‌یه له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوو ئاستی وه‌ك پێویست نه‌بوو، بۆیه‌ له‌گه‌ڵ كرینی ئه‌و یانه‌یه‌ له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌داره‌ چینیه‌كان (10) ده‌ یاریزانی تازه‌یان بۆ ریزی یانه‌كه‌ گواسته‌وه‌.

یانه‌ی میلان له‌ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی خولی وڵاته‌كه‌ی به‌وردی له‌لایه‌ن چاودێران و هه‌واردارانی سه‌رنجی خرابووه سه‌ر ، چونكه‌ ده‌سته‌ی كارگێری و هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه‌ چاویان له‌وه‌بوو یانه‌كه‌ بگه‌رێته‌وه‌ سه‌رده‌می زێرینی.

به‌لام ته‌نیا له‌یاری ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، دواتر سێی یاری یه‌ك به‌دوای یه‌ك دووچاری دۆرانن هات تا له‌یاری هه‌فته‌ی پێنجه‌م به‌رامبه‌ر بوونی به‌ده‌ست هێنا، دواتر ئه‌نجامی یانه‌كه‌ له‌نێوان یاریه‌ك بۆ یاریه‌كه‌ دۆران و بردنه‌وه‌و به‌رامبه‌ر بوون بوو.

یانه‌ی میلان له‌وه‌ته‌ی چوارده‌ گه‌ری رابردووی خاوه‌ن سێ بردنه‌وه‌و دوو به‌رامبه‌ربوونه‌ ، له‌دوایین یاری میلان له‌گه‌ڵ یانه‌ی تۆرینۆ له‌سه‌ر یاریگای سان جیرۆ به‌رامبه‌ر بوونی به‌ده‌ست هێناو له‌ئێستادا كۆی خاڵه‌كانی ئه‌و یانه‌ی  بیست خاڵه‌ و له‌خانه‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی دێت، جیاوازی خاڵه‌كانی نێوان میلان و ناپۆلی پێشه‌نگ هه‌ژده‌ خاڵه.

‌  بۆیه‌ له‌كاردانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نجامه‌ خراپانه‌ی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه‌ به‌ فه‌رمی ڤیچێنسۆ مۆنتێلای راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی دور خسته‌وه‌ و له‌ بری ئه‌و جنارۆ گاتۆزۆی یاریزانی پێشووی ئه‌و یانه‌یه‌ به‌ راهێنه‌ری كاتی ده‌ست نیشان كرا.

لای خۆیه‌وه‌ مۆنتیلا له‌یه‌كه‌م لێدوانی دوای دوورخسته‌وه‌ی له‌ئه‌ركه‌كه‌ی له‌تویتێكدا له‌تۆری كۆمه‌لایه‌تی ئینستیگرام نوسیویه‌تی دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌میلان رووداوێكی زۆر خه‌مناكه‌، هه‌روه‌ها ناوبراو نووسیویه‌تی، زۆرم هه‌وڵدا ئه‌وه‌ی له‌توانامه‌ له‌پێناو یانه‌ی میلان بیخه‌مه‌گه‌ر، به‌لام ئه‌وه‌ بریاری ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه‌یه‌ و ده‌بێ قبولی بكه‌م.

 له‌كۆتا نوسینه‌كه‌شی ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ نوسیویه‌تی سوپاس و ستایشی یاریزانان و هانده‌رانی میلان ده‌كه‌م به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و ساته‌ خۆشانه‌ی به‌سره‌مان بردوه‌ له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌و ئومێد ده‌خوازم جارێكی دیكه‌ میلان بگه‌رێته‌وه لوتكه‌.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.