Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:03

ئه‌دیلایند یونایتد هاته‌ خانه‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی

به‌ر له‌به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كه‌ هه‌ردوولا خاوه‌ن هه‌شت خاڵ بوون.
کوردستان TV
100%


به‌بردنه‌وه‌ی له‌یانه‌ی ویسترن سیدنی یانه‌ی ئه‌دیلاید یونایتد هاته‌ خانه‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی خولی ئوسترالیا.

یانه‌ی ویسترن سیدنی بووه‌ میوانی یانه‌ی ئه‌دیلایید له‌سه‌ر یاریگای كوپه‌رز و به‌ر له‌به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كه‌ هه‌ردوولا خاوه‌ن هه‌شت خاڵ بوون.

یاریه‌كه‌ به‌هاوسه‌نگی ده‌ستی پێكرد تا له‌خوله‌كی نۆزده‌ رۆبیرت كۆرتوایت تۆپ به‌ر ده‌ستی كه‌وتوو ناوبژیوانی یاریه‌كه‌ فیكه‌ی لێدانی سزای لێداو ئه‌و یاریزانه‌شی به‌هۆی وه‌رگرتنی دووه‌م كارتی زه‌رد له‌یاریه‌كه‌ كرده‌ ده‌ره‌وه‌، باب دیاوارا لێدانه‌كه‌ی جێبه‌جێكرد، به‌ڵام نه‌یتوانی گۆڵ تۆمار بكات.

یاریه‌كه‌ به‌یه‌كسان بوون به‌رده‌وامبوو تا به‌ر له‌به‌كۆتاهاتنی ئه‌و یاریه‌ رایان كیتا گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ ئه‌دیلایند یونایتد به‌ده‌ست هێنا.

 له‌گێمی دووه‌می یاریه‌كه‌ و له‌خوله‌كی شه‌ست و سێی كیتا گۆڵی دووه‌میشی بۆ یانه‌ی میواندار تۆماركرد.
 به‌مجۆره‌ یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ وه‌لام له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌دیلایند یونایتد به‌كۆتا هاتوو ئه‌و تیپه‌ هاته‌ خانه‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.