Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 20:05

فه‌رمانده‌یه‌کی باڵای حه‌شدی شه‌عبی کوژرا

ئه‌حمه‌د ئه‌میر مه‌هدی، به‌رپرسی تیمی ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازی حه‌شد
کوردستان TV
100%

حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر پێگه‌ى فه‌رمى خۆیان له‌ ئه‌نته‌نێت بلاوى كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌حمه‌د ئه‌میر مه‌هدی، به‌رپرسی تیمی ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازی حه‌شد، له‌ هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازیدا له‌ رۆژئاوای عێراق كوژرا.
 
له‌ ئێستاشدا هێزه‌ عێراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی، هه‌ڵمه‌تێكی فراوانییان له‌ ناوچه‌كانی جه‌زیره‌، كه‌ سێگۆشه‌ی بیابانی نێوان هه‌رسێ پارێزگای ئه‌نبارو نه‌ینه‌واو سه‌ڵاحه‌دین پێكده‌هێنێت، ده‌ستیپێكردووه‌.

ئه‌گه‌رچی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، هیچ پێگه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان له‌ناو خاكی عێراق به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌ماوه‌، به‌ڵام ناو به‌ناو جموجۆڵیان له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی بیابانی رۆژئاوای عێراق و نزیك سنووره‌كانی سووریا هه‌یه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.