Erbil 14°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 12:07

رووسیا: نیگه‌رانین به‌ بیانووی کۆریای باکوور ژاپۆن ببێته‌ بنکه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریکا

ئه‌مریكا خاكی ژاپۆن به‌كار ده‌هێنێت بۆ جێگیر كردنی بنكه‌ موشه‌كییه‌كانی خۆی
Sergey Lavrov
کوردستان TV
100%

حكومه‌تی رووسیا ئه‌مریكا به‌وه‌ تاوانبار ده‌كات كه‌ مه‌به‌ستدارانه‌ كۆریای باكوور ده‌وروژێنێت تا جه‌نگ هه‌ڵگیرسێنێت و به‌م بیانووه‌ بنكه‌ موشه‌كییه‌كان خۆی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا دامه‌زرێنێت .

سێرگێی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رۆژی هه‌ینی له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ له‌گه‌ڵ تارۆ كۆنۆ هاوتا ژاپۆنییه‌كه‌ی ئه‌نجامیدا، وتی كه‌ ئه‌مریكا خاكی ژاپۆن به‌كار ده‌هێنێت بۆ جێگیر كردنی بنكه‌ موشه‌كییه‌كانی خۆی به‌ بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆریای باكوور .

لاڤرۆڤ له‌م كۆنفرانسه‌ هه‌واڵییه‌دا وتی: ئێمه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك كێشه‌مان له‌گه‌ڵ ژاپۆن نییه‌ و هه‌ست به‌ هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌م وڵاته‌وه‌ ناكه‌ین، ئه‌وه‌ی كه‌ لێی نیگه‌رانین جێگیركردنی سیستمی به‌رگری موشه‌كی ئه‌مریكایه‌ كه‌ له‌ وڵاتانی دراوسێی رووسیا و له‌ناویاندا ژاپۆن جێگیری كردووه‌ .

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا باسی ئه‌وه‌یشی كرد كه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆریای باكوور تاقیكارییه‌ موشه‌كییه‌كانی خۆی راگرتووه‌، به‌ڵام هێشتا ئه‌مریكا درێژه‌ ده‌دات به‌ مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌كانی خۆی و كرده‌وه‌ی وروژێنه‌رانه‌ له‌ دژی پیۆنگ یانگ ئه‌نجام ده‌دات .

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز
    
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.