Erbil 14°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 11:20

ئیسرائیل گورزی کوشنده‌ له‌ حزبوڵڵای لوبنان ده‌وه‌شێنێ

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هۆشداریی ده‌دات
کوردستان TV
100%

سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، هۆشداریی ده‌دات له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هاتنه‌ ئارای پێكدادانی نوێ له‌نێوان حزبوڵڵای لوبنان و ئیسرائیل ، داواش له‌هه‌ردوولا ده‌كات هه‌میشه‌ به‌ میانڕه‌ویی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن.

ئه‌نتۆنیۆ گۆتێریس ، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: سه‌باره‌ت به‌و راپۆرته‌ی كه‌ نیشانیده‌دات به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام چه‌ك بۆ حزبوڵڵا ده‌نێردرێت و راپۆرته‌كه‌ پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كراوه‌.

هه‌روه‌ها سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان گوتی: ئه‌مانه‌ ئه‌گه‌ری به‌ هه‌ڵه‌ لێكتێگه‌یشتن و پێكدادان له‌ نێوان حزبوڵڵا و ئیسرائیل زیاد ده‌كه‌ن.

گۆتێریس داواشی له‌ ئیسرائیل و حزبوڵڵا كرد : هه‌میشه‌ به‌ میانڕه‌ویی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن.

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.