Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 16:15

چه‌کدارانی داعش له‌ده‌وروبه‌ری که‌رکوک ده‌ستییان به‌ جموجۆڵ کردووه‌

بوونه‌ته‌ مایه‌ی مه‌ترسی بۆ سه‌ر دانیشتووانی ناوچه‌كه‌
کوردستان TV
#7
100%

چه‌ند چه‌كدارێكی داعش له‌ گونده‌كانی سه‌ر به‌ شاره‌دێی پردێ نیوان كه‌ركوك هه‌ولێر بینراون و به‌ ئاسانی هاتوچۆ له‌ ناوچه‌كه‌دا ده‌كه‌ن و ده‌ستییان به‌ جموجۆڵه‌كانیان كردۆته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ هاووڵاتییه‌كی گوندی كه‌لور به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: چه‌ند چه‌كدارێكی داعش به‌ به‌رچاوی گوندنشینان تێپه‌ڕیون.

بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی تایبه‌تیش به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: دوای هاتنی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و دروست بوونی بۆشایی ئه‌منی له‌ كه‌ركوك و ده‌وربه‌ری، به‌ به‌رده‌وامی جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له‌ ناوچه‌كانی دووبز وداقوق ودووزخورماتوو زیادی كردووه‌،  ئه‌م شه‌ویش چه‌ند چه‌كدارێك له‌ گونده‌كانی سنووری شارده‌ێی پردێ بینراون و كه‌ بۆته‌ مایه‌ی مه‌ترسی بۆ دانیشتووانی ناوچه‌كه‌.

داڕشتنه‌وه‌ی : رزگار

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.