Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 15:30

جێگره‌وه‌ی پاشایه‌تیی سعوودیا: خامه‌نه‌یی هیتله‌ری سه‌رده‌مه‌

ناكۆكییه‌كانی نێوان سعوودیا و ئێران له‌م پێنج ساڵه‌ی دواییدا په‌ره‌ی سه‌ندووه‌
mahamad bn salman
کوردستان TV
100%

محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێگره‌وه‌ی پاشایه‌تیی سعوودیا له‌ وتوێژێكدا كه‌ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ئه‌نجامیداوه‌، سه‌باره‌ت به‌ عه‌لی خامه‌نه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران وتوویه‌تیی كه‌ ناوبراو هیتله‌ری سه‌رده‌مه‌ و ئێمه‌ نامانه‌وێت ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌وڕوپا روویدا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش دووباره‌ ببێته‌وه‌ .

وه‌ك ئاشكرایه‌ ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجار نییه‌ سعوودیا و ئێران توانج له‌ یه‌كتر ده‌ده‌ن و پێشتریش ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌یی ژماره‌یه‌ك له‌ رێبه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌بیی به‌ ده‌سته‌واژه‌ی جۆراوجۆر ناوهێنابوو. به‌ڵام ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ كه‌ كه‌سێكی پایه‌به‌رزی سعوودیا خامه‌نه‌یی به‌ هیتله‌ری سه‌رده‌م وه‌سفده‌كات .

هه‌روه‌ها محه‌مه‌د بن سه‌لمان سه‌باره‌ت به‌ رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران وتویه‌تیی كه‌ ئه‌و وانه‌یه‌ی له‌ ئه‌وڕوپا فێری بووین ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پشوو درێژیی هیچ ئاكامی نابێت. و ئێمه‌ش نامانهه‌وێت هیتله‌ری سه‌رده‌می ناو ئێران ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌وڕوپا روویدا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش دووباره‌ی بكاته‌وه‌ .

هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ وته‌بێژی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ لێدوانه‌كه‌ی جێگره‌وه‌ی پاشایه‌تیی سعوودیای سه‌باره‌ت به‌ خامه‌نه‌یی به‌ لێدوانی كاڵ و كرچ و هه‌ڵنه‌سه‌نگێدراو وه‌سفكرد و  وتی ئه‌مجۆره‌ لێدوانه‌ له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا كه‌س به‌های پێنادات .

شایه‌نی باسه‌ كه‌ ناكۆكییه‌كانی نێوان سعوودیا و ئێران له‌م پێنج ساڵه‌ی دواییدا په‌ره‌ی سه‌ندووه‌. هه‌رچه‌نده‌ كه‌ له‌ سێ ده‌یه‌ی رابردوودا هه‌ندێك ناكۆكییان هه‌بووه‌، به‌ڵام له‌ كاتی سه‌رهه‌ڵدانی به‌هاری عه‌ربییه‌وه‌ ئه‌و ناكۆكییانه‌ زیاتر بوونه‌ .

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.