وه‌ك یه‌كه‌م هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر به هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی سه‌ر مزگه‌وتێك له سینای میسر، سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا وێڕای ئیدانه كردنی ئه‌و هێرشه، به كرده‌وه‌یه‌كی ترسنۆكانه‌ی وه‌سفكرد .
دۆناڵد ترامپ رۆژی هه‌ینی له په‌یامێكدا له‌سه‌ر توڕی تویته‌ر نووسیی، هێرشێكی تیرۆریستیی دڕندانه و ترسنۆكانه كراوه‌ته سه‌ر نوێژخوێنانی بێ‌تاوان و بێ به‌رگریی، وه ئیتر جیهان ناتوانێت تیرۆریسم قبوڵ بكات .
ترامپ له په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی زیادكرد كه ئێمه ده‌بێت له بواری سه‌ربازیی و ئایدۆلۆژیی شكستیان بده‌ین و باوڕی توندڕه‌وانه‌یان بێ به‌ها بكه‌ین .
جێی ئاماژه‌یه كه رۆژی رابردوو له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی ره‌وزه‌ی ناوچه‌ی بیئرلعابد له رۆژهه‌ڵاتی شاری عه‌ریشی نیمچه دوورگه‌ی سینای میسر، كۆمه‌ڵێك چه‌كدار سه‌ره‌ڕای ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه ته‌قه‌یان له هاوڵاتییان كرد و بوونه هۆی كوژرانی نزیكه‌ی 250 كه‌س و بریندار بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو .
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.