Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:06

لە نەخۆشخانەی رزگاری ھەولێر بەشی تۆڕی چاو کرایەوە

نەشتەرگەری شەبەکەو تۆڕی چاوی تێدا ئەنجام دەدرێت
کوردستان TV
100%


لە نەخۆشخانەی رزگاری شاری ھەولێر بەشی تۆڕی چاو کرایەوە و رێکخراوی IOMی نێودەوڵەتی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان تەواوی خەرجیەکانی بۆ دابین کردووە.

لەسەر ئاستی نەخۆشخانە حکومییەکانی ھەرێمی کوردستان، بۆ یەکەمجار لە نەخۆشخانەی رزگاری شاری ھەولێر بەشی تۆڕی چاو کرایەوە، بەوەش دەبێتە یەکەم نەخۆشخانە کە نەشتەرگەری شەبەکەو تۆڕی چاوی تێدا ئەنجام دەدرێت.

بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی ھەولێریش رایدەگەیەنێت، نزیکەی 60 ھەزار دۆلار پێویستبوو بۆ تەواوکردنی پێداویستیەکانی ئەو بەشەو، رێکخراوی IOMی نێودەوڵەتی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان تەواوی خەرجیەکانی بۆ دابین کردووە.

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.