Erbil 8°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 08:18

مورابیتی نازناوی پێشبڕکێی ماراسۆنی عومانی به‌ده‌ستهێنا

بیستوشه‌ش وڵاتی جیهان له‌ پێشبڕكێكه‌دا به‌شدار بوون.
کوردستان TV
100%


ڕاكه‌ری مه‌غریبی محه‌مه‌د مورابیتی نازناوی پێشبڕكێی ماراسۆنی بیابانی عومانی له‌ ئاستی پیاوان به‌ده‌ستهێنا، سه‌د ڕاكه‌ری ناسراوی پیاو و ئافره‌تی بیستوشه‌ش وڵاتی جیهان له‌ پێشبڕكێكه‌دا به‌شدار بوون.

 ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی شه‌شه‌م و كۆتایی پێشبڕكێكه‌ به‌ درێژی بیستوسێ كیلۆمه‌تر سازكرا، له‌ئه‌نجامدا محه‌مه‌د مورابیتی پله‌ی یه‌كه‌می برده‌وه‌و نازناوی پێشبڕكێكه‌ی مسۆگه‌ركرد.

پێشتریش مورابیتی نازناوی هه‌ر پێنج قۆناغه‌كه‌ی دیكه‌ی به‌ده‌ستهێنابوو، سامی سه‌عیدی عومانی پله‌ی دووه‌می به‌ركه‌وت و پله‌ی سێیه‌میش بووه‌ به‌شی سه‌لامه‌ ئه‌قره‌عی ئوردونی.

له‌ ئاستی ئافره‌تانیشدا، ناتالیا سیدیخی ڕوسی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناو پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌میشیی بۆ هه‌ریه‌ك له‌ عه‌زیزه‌ ڕاجی مه‌غریبی و جۆزیا زاكری فیسكی بریتانی جێهێشت.

، جێگای باسه‌ پێشبڕكێی ماراسۆنی عومان له‌ ناوچه‌ وشك و ته‌ختایی و ته‌پۆلكه‌ بیابانیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ درێژی سه‌دوشه‌ستوپێنج كیلۆمه‌تر به‌ڕێوه‌‌چوو و به‌سه‌ر شه‌ش قۆناغی جیا دابه‌شكرابوو‌ .

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.