ئه‌مڕۆ شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی دانیال میته‌ران، هاوژینی سەرۆكی پێشووی فەڕەنسا و دۆستی دێرینی گەلی كوردستاندا تێده‌په‌رێت، له هه‌ولێر به پێشانگه‌یه‌كی فۆتۆگرافه‌ری یادی كرایه‌وه.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بارەگای ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان لە هەولێر، پێشانگەیەكی فۆتۆگرافی فۆتۆگرافه‌ر، مەحموود هەولێری، بەناونیشانی "دایكی كوردان. خاتوو دانیال میته‌ران" كرایەوە.
پێشانگەكە بە چاودێری پەخشان زەنگهنە، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان و بەئامادەبوونی ژمارەیەكی به‌رچاو له پەرلەمانتاران و نوێنەری وەزارەتەكان و دیپلۆماتكارانی بیانی بەڕێوەچوو.
له پێشانگهكهدا مەحموود هەولێری، زیاتر له 20 وێنەی فۆتۆگرافی خستنه‌ڕوو كه پەیوەندی دۆستانەی ئه‌و خانمه‌ی لەگەڵ گەلی كوردستان و سەركردەكانی كوردستان بەرجەستە دەكرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.