نیکی هالی، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات بەشێک لە پڕۆگرامی گەشەپێدانیی پێشکەش بە کریستیان و ئێزدییەکانی عێراق بکات.
باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگهیاند" دەستپێشخەرییەکەی ئەمریکا بۆ پێدانی هاوکاری بە کەمایەتییە ئایینییەکانی عێراق گونجاوە، چونکە داعش زیانی گەورەی بە شارستانییەتە کۆنەکانی ئەو کەمایەتییانە گەیاندووە".
لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ ئەمریکا رایگەیاند، لەڕێگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕی 150 ملیۆن دۆلار بۆ بوونیادنانەوەی ناوچەکان و هاوکاریکردنی دانیشتوانی عێراق تەرخان دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.