Erbil 7°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 22:25

هۆزە عەرەبەکانی نەینەوا هۆشداریی بەعەرەبکردن و گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە دەدەن

مەزاحم ئەحمەد ئەلحوێت گوتەبێژی هۆزە عەرەبەكانی پارێزگای نەینەوا
کوردستان TV
100%

هۆزە عەرەبەكانی پارێزگای نەینەوا، هۆشداریی بەعەرەبكردن و گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە كێشەلەسەرەكان دەدەن و دەڵێن، هێزە ئەمنییە عێراقییەكان و حەشدی شەعبی هەزاران خێزانیان گواستووەتەوە كە نەوەكانیان لە رێزەكانی داعشدا بوون.

مەزاحم ئەحمەد ئەلحوێت گوتەبێژی هۆزە عەرەبەكانی پارێزگای نەینەوا، لە ڕاگەیێدنراوێكدا، هۆشداری لە بەعەرەبكردن و گۆڕینی دیمۆگرافیای نوێ لە ناوچە كێشەلەسەرەكان دەدات، كە هێزە ئەمنییە عێراقییەكان و حەشدی شەعبی هەستاون بە گواستنەوەی هەزاران خێزانی عەرەبی پشتیوانی داعش كە نەوەكانیان لە ریزەكانی داعشدا بوون و لەگەڵیان بوون لە ناوچەكانی رۆژئاوای مووسڵ و باشووری رۆژهەڵات .

هەر لە ڕاگەیێندراوەكەدا، گوتەبێژی هۆزە عەرەبەكانی پارێزگای نەینەوا دەڵێت‌، "وەكو هۆزە عەرەبەكانی نەینەوا داوا لە حەیدەر عەبادی دەكەین سنوورێك بۆ ئەو هەڵمەتە بەعەرەبكردنەی كە ئامانج لێی نانەوەی فیتنەی مەزهەبییە دابنێت، كە دەستپێكی ئۆپەراسیۆنی بەعەرەبكردنەكە لە ماوەی گواستنەوەی كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زوممار و ناوچەكانی تر و گۆڕینیان بە كەسانی گوماناویی تۆمەتباری گرێدراو بە تیرۆریستان بوو."

هۆزە عەرەبەكانی پارێزگای نەینەوا ده‌شلێن" ئێمە رەتی دەكەینەوە دەست بەسەر ئەو ناوچانەدا بگیرێت و بەعەرەب بكرێن، هەروەها توندوتیژی و هەڕەشەكردنیش لە هاووڵاتیان لە تەواوی پێكهاتەكان و ئایینزاكان و نەتەوە ‌و مەزهەبەكان، ڕەت دەكەینەوە".
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.