لە ڕێگەی مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخانەوە ئەو هاوکارییانەی لە پاریزگا و شارە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بۆ زیانلێکەوتوانی بوومەلەرەکەی ڕۆژهەڵات کۆکرابوونەوە، ڕەوانە کرماشان کران.
دوای ئەوەی بەهۆی بوومەلەرزەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە، ڕێکخراوەکان و چالاکانی کۆمەڵی مەدەنیی ههرێمی كوردستان کوردستان، لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، گەرمیان و ڕاپەڕین و چەند ناوچەیەکی تر، کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری و یارمەتییان بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی کرماشان و بەتایبەت سەرپێڵی زەهاو ڕاگەیاند، توانرا لە ڕێگەی کونسووڵخانەی ئێران لە هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی ئەو وڵاتە وەربگیرێت بۆ ناردنی ئەو هاوکارییانە بۆ کوردانی ڕۆژھەڵات.
سهرچاوهیهك له دەروازەی کۆمەڵگای مەرزی پەروێزخان راگەیاند، ئێران، رەزامەندی نیشانداوە، بۆ رەوانەکردنی ئەو کۆمەک و ھاوکارییانەی لەلایەن ھاوڵاتیانی ههرێمی کوردستانەوە، کۆکراونەتەوە بۆ کوردانی رۆژھەڵات کە بەھۆی بوومهلهرزهوه زیانی زۆریان بەرکەوتووە.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان گوتی: کۆی هاوکارییەکانی ناوچە جیاوازەکانی هەرێم 19 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر پێداویستیی جۆراوجۆرە، ئەمڕۆ دوای تەواوکردنی ڕێکاری یاسایی و ئیداری لەڕێگەی مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخانەوە ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.