هه‌ینى ره‌ش ئه‌و ڕۆژه‌یه كه گه‌وره‌ترین داشكاندن له نرخى كاڵاكان ده‌كرێت ئه‌م كلتوره رۆژێك پاش جه‌ژنى سوپاسگوزاریه له ساڵى 1952 وه له ئه‌مریكا هه‌یه و له‌سه‌رجه‌م وڵاتانى ئه‌وروپاش ئه‌نجامده‌درێت هه‌روه‌ها هه‌ینى ڕه‌ش به ده‌ستپێكى وه‌رزى پشوو داده‌نرێت و فروشیارانیش داشكاندن له نرخى كاڵاكانیان و ركابه‌رى ده‌كه‌ن بۆ راكێشانى سه‌رنجى كریاران.
مێژووى هه‌ینى ڕه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆتایى سه‌ده‌ى 19 كه سه‌رۆكى ئه‌مریكا ئه‌براهام لینكولن رۆژى جه‌ژنى سوپاسگوزارى خسته رۆژى پێنج شه‌ممه له كۆتایی حه‌فته‌ى مانگى نوڤه‌مبه‌ر، له‌و كاته‌شدا ناوى هه‌ینى ڕه‌ش نه‌بوو، چونكه ئه‌و ناوه په‌یوه‌ندیدار بوو له‌گه‌ڵ 24ـی ئه‌یلولى ساڵى 1869 كه دوو كه‌سى پاره گۆڕ گه‌شه‌سه‌ندن و شكاندنێكیان له بازاڕى زێڕ دروست كرد،
له ساڵى له 1952 و له‌سه‌ره‌تاى وه‌رزى بازاڕى سه‌رى ساڵ و له كۆتا هه‌ینى له مانگى ئه‌یلول كه رۆژى پاش جه‌ژنى سوپاسگوزارییه كرا به پشوو و ناوى لێ‌نرا هه‌ینى ڕه‌ش.
له‌و ڕۆژه‌دا داشكاندنى زۆر گه‌وره و ئۆفه‌رى تایبه‌تى پێشكه‌شده‌كرێت و بۆ هه‌ندێك به‌رهه‌م داشكاندن ده‌گاته 90%، خه‌ڵكى ئه‌مریكا و ئه‌وروپا ده‌یانه‌وێت پێش پشووى كریسمس كاڵاكانى خۆیان به نرخێكى هه‌رزان ده‌ستبخه‌ن و بۆیه له‌و ڕۆژه‌دا له به‌ره‌به‌یانى زووه‌وه سه‌ردانى كۆگاكان ده‌كه‌ن به‌هۆى قه‌ره‌باڵغى له‌و ڕۆژه‌دا شه‌ڕو پێكدادان دروست ده‌بێت.
له ساڵى 2010 له هه‌ینى ره‌ش له ئه‌مریكا به بڕى 45 بلیۆن دۆلار كاڵا فروشراو ساڵانه له‌م رۆژه‌دا بازاڕه‌كانى ئهمریكاو ئه‌وروپا فرۆشتنێكى یه‌كجار زۆر به‌خوه ده‌بینێ.
وه‌رگێڕان / سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.