كونسوڵی گشتی توركیا له هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێ ، داواكاری له‌سه‌ر ڤیزه‌ی ئاسایی زیادی كردووه‌و رۆژانه ڤیزه به ٥٠٠ كه‌س ده‌ده‌ین.
مه‌همه‌ت عاكیف ئینام، كونسوڵی گشتی توركیا رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر له ٢٩ی ئه‌یلوولی رابردوو له لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه، هاووڵاتییانی ناوچه‌كه له رێگه‌ی به‌غدا و ده‌روازه‌ی سنووری ئیبراهیم خه‌لیله‌وه گه‌شت بۆ توركیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن. وه‌ستانی گه‌شتی فڕۆكه‌كان، به تایبه‌تی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و گه‌شتیارانه دروست كردووه كه به ڤیزه‌ی ئه‌لیكترۆنی گه‌شتیان ده‌كرد.
هه‌روه‌ها گوتیشی: له‌م قۆناغه‌دا ڤیزه‌ی ئه‌لیكترۆنی كاری پێ ناكرێت. بۆیه داواكاری له‌سه‌ر ڤیزه‌ی ئاسایی زیادی كرد. به‌ڵام به‌روارد به وه‌رزی هاوین، تا راده‌یه‌ك داواكاری ڤیزه كه‌می كردووه‌ته‌وه. له ئێستادا له نووسینگه‌كانی ڤیزه له هه‌ولێر و دهۆك داواكاری وه‌رده‌گیرێت. له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی داواكارییه‌كان، رۆژانه ڤیزه به ٥٠٠ كه‌س ده‌درێت. ئه‌م ژماره‌یه هه‌ولێر و دهۆك ده‌گرێته‌وه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.