Erbil 9°C شەممە 28 کانونی یەکەم 21:50

گروپێکی نوێی سوننه‌ ترسی خستۆته‌ نێو میلیشیاکانی حه‌شدی شه‌عبی

پاشماوه‌ی داعش و ئه‌نسارولسوننه‌ و قاعیده‌ن
کوردستان TV
100%

گروپێكی چه‌كداری نوێی سوننه‌ ، له‌نزیك شاخی غه‌ره‌ له‌ناوچه‌ی په‌ڵكانه‌ی نێوان قه‌زاكانی خورماتو و كفری دا كۆبوونه‌ته‌وه‌، و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیش ترسیان له‌و هێزه‌ هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت پێشتر مامه‌ڵه‌ی حه‌شد له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی سلێمان به‌گدا خراپ بووه‌.

به‌پێی به‌دواداچونێكی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و هێزه‌ی له‌و ناوچه‌یه‌ كۆبۆه‌ته‌وه‌ سه‌رجه‌م چه‌كداره‌كانی عه‌ره‌بی سونه‌ن و زۆربه‌شیان خه‌ڵكی ناحیه‌ی سلێمان به‌گ سه‌ربه‌ قه‌زای خورماتون كه‌ماوه‌ی زیاتر له‌دوو ساڵ و نیوه‌ ناحیه‌كه‌یان له‌داعش پاككراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام حه‌شدی شه‌عبی رێگه‌ی نه‌داوه‌ ئاوه‌دان بكرێته‌وه‌.

حه‌سه‌ن محه‌مه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاند: زۆربه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له‌په‌ڵكانه‌ كۆبونه‌ته‌وه‌، پاشماوه‌ی داعش و ئه‌نسارولسونه‌ و قاعیده‌ن و له‌ ژێر ناو و ئاڵای تازه‌دا یه‌كیانگرتووه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار زانیاری وردتری له‌باره‌ی گروپه‌ چه‌كداره‌كه‌ی شاخی غه‌ڕه‌ بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا ئاشكراكرد، روونیكرده‌وه‌ چه‌كداره‌كان سه‌ره‌تا ژماره‌یان 15 بۆ 20 چه‌كداربووه‌، به‌ڵام ئێستا ژماره‌یان زۆر زیادیكردوه‌ و گه‌یشتوه‌ته‌ ( 200 بۆ 300 ) چه‌كدار.

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی: فه‌رمانده‌ی چه‌كداره‌كان ناوی خالد سه‌بورییه‌ و خه‌ڵكی سلێمان به‌گه‌، كه‌ پێشتر قاعیده‌ و دواتر داعش بووه‌.

به‌پێی گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌، چه‌كداره‌كان له‌ گوندی په‌ڵكانه‌ خێوه‌تیان هه‌ڵداوه‌ و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلیشیان له‌جۆری مه‌رزیه‌ پێیه‌، ناو به‌ناو به‌ناوچه‌كه‌شدا ده‌سورێنه‌وه‌.چه‌كداره‌كان له‌ئێستادا له‌قۆناغی خۆ رێكخستنه‌وه‌دان و تا ئێستا هیچ چالاكیبه‌كی سه‌ربازیان له‌دژی هیچ لایه‌ك به‌ره‌سمی رانه‌گه‌یاندووه‌، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیش ترسیان له‌و هێزه‌ هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت پێشتر مامه‌ڵه‌ی حه‌شد له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی سلێمان به‌گدا خراپبووه‌.

ده‌رباره‌ی ناو و ناسنامه‌ی چه‌كداره‌كان، حه‌سه‌ن محه‌مه‌د گوتی:چه‌كداره‌كان ناویان ( جیش احرار السنه‌) یه‌، ئاڵاكه‌یان سپیه‌ و وێنه‌ی سه‌ره‌ شێرێكی له‌سه‌ره‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.