سەرۆککۆماری تورکیا و ئێران کۆبوونەوە لەكۆبوونەوەی سۆچی بگەنە بڕیاری یەكلاكەرەوە لەبارەی سوریاوە و لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ دۆزینەوە چارەسەری ریشەیی.
لە شاری گەشتیاری سۆچی لە رووسیا، هەردوو سەرۆککۆماری تورکیا و ئێران کۆبوونەوە و کۆبوونەوەکەش ئامادەکارییە بۆ کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا.
کۆبوونەوەی نێوان ئەردۆغان و رووحانی پێش کۆبوونەوەکەیان بوو لەگەڵ سەرۆکی رووسیا کە بڕیارە لەکۆبوونەوەکەیاندا چارەسەرێکی سیاسی بۆ دۆخی سووریا بدۆزنەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، هیوادارین لەكۆبوونەوەی سۆچی بگەنە بڕیاری یەكلاكەرەوە لەبارەی سوریاوە و لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ دۆزینەوە چارەسەری ریشەیی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.