Erbil 4°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 04:52

موختاری گوندێکی خانه‌قین کوژرا  

كادیری كۆمیته‌ی ئازادییه‌ له‌ خانه‌قین
کوردستان TV
100%

شه‌وی رابردوو چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو موختارو كادیری كۆمیته‌ی ئازادی له‌ گوندی شێركی سه‌ر به‌ قه‌زای خانه‌قین ده‌كوژن و كوڕه‌كه‌شی بریندارده‌كه‌ن.

شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به‌ جلوبه‌رگی سه‌ربازییه‌وه‌ هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌رگوندی شێركی سه‌ر به‌ قه‌زای خانه‌قین، دواتر سێ له‌وچه‌كدارانه‌ چوونه‌ته‌ ماڵی حسێن عه‌لی مه‌عرووف كه‌ ‌موختاری گونده‌كه‌یه‌ و‌ ده‌ستڕێژی گوللـه‌يان لێكردووه‌ و كوشتویانه‌،‌ له‌ هه‌مانكاتیشدا كوڕه‌كه‌ی موختاریشیان برینداركردووه‌.

پۆلیسی ناوچه‌كه‌ رووداوه‌كه‌ بۆ بوونی بۆشایی ئه‌منی له‌ناوچه‌كه‌ ده‌گێرنه‌وه‌ .

حسێن عه‌لی مه‌عرووف، یه‌كێكه‌ بووه‌ له‌ كادیره‌كاني كۆمیته‌ی ئازادی له‌ خانه‌قین.

دارشتنه‌وه‌:رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.