Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 13:23

ناردنی وێنه‌ به‌ کوالێتیی (4K) بۆ ماسنجه‌ری فه‌یسبووک زیاد کرا

پێویسته‌ پڕۆگرامه‌كه‌ له‌نێو مۆبایلدا، نوێ (Update) بكرێته‌وه‌
mesangar
کوردستان TV
100%

به‌رپرسانی كۆمپانیای فه‌یسبووك  تایبه‌تمه‌ندیی ناردنی وێنه‌یان به‌ كوالێتیی (4K) بۆ ماسنجه‌ری فه‌یسبووك زیاد كرد كه‌ پێشتر وێنه‌ له‌ كوالێتی (2K) زیاتر به‌و پڕۆگرامه‌، بۆ كه‌سی به‌رانبه‌ر نه‌ده‌نێردرا.

له‌مه‌وپاش به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌، ده‌توانن هه‌ر وێنه‌یه‌ك كه‌ حه‌زیان لێ بێت و كوالێتییه‌كه‌ی (4K)یش بڕوات ئاساییه‌، بۆ هاوڕێكانیان بنێرن.

بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی ماسنجه‌ری فه‌یسبووك، پێویسته‌ پڕۆگرامه‌كه‌ له‌نێو مۆبایلدا، نوێ (Update) بكرێته‌وه‌.

شایانی باسه‌ پڕۆگرامی ماسنجه‌ری فه‌یسبووك له‌ ساڵی 2011دا كارا كرا، ئێستاش به‌كارھێنه‌رێكی زۆری له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا هه‌یه‌، كۆمپانیای فه‌یسبووكیش خاوه‌نیه‌تی.

سه‌رچاوه‌/ ماڵپه‌ری باس نیوز

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.