بڕیارە دابەشكردنی پارەی هاندانی كارمەند و پزیشكانی تەندروستی خەرج بكرێت و هەفتەی داهاتووش پارەی مانگێكی تر دابەش دەكرێت.
(د.رێكەوت حەمە رەشید) وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو پارەی هاندانی مانگێكی دیكەی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی دابەش دەكرێت.
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی: هەفتەی داهاتوو پارەی مانگێكی دیكەی هاندان دابەش دەكرێت.
پارەی هاندانی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی كە بڕەكەی 4 ملیارو 100 ملیۆن دینارە، مانگانە لەدوای دابەشكردنی مووچە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە، خەرج دەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.