ئه‌نجامی دوایین لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر بواری ته‌ندرووستی ده‌ریخستووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌خێرایی و به‌په‌له نان ده‌خۆن، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه پێنج و نیو ئه‌وه‌نده‌ی كه‌سانی دیكه هه‌ڕه‌شه‌ی تووشبوون به قه‌ڵه‌ویی و فشاری خوێن و كۆلستڕۆڵی به‌رزیان له‌سه‌ره .
توێژه‌ره‌وانی ژاپۆنی به چاودێریی 1000 كه‌س ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت كه ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ ته‌واو كردنی خواردنه‌كه‌یان په‌له ده‌كه‌ن، له‌ڕاستیدا خۆیان ده‌خه‌نه به‌ر مه‌ترسیی جۆراوجۆر، كه فشاری خوێنی به‌رز و قه‌ڵه‌ویی ته‌نیا به‌شی یه‌كه‌می نه‌خۆشییه‌كانی ده‌رهاویشته‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌ن .
به وته‌ی ئه‌و شاره‌زایانه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌خێرایی نان ده‌خۆن زۆربه‌شیان كه‌سانی زۆرخۆرن، به مانایه‌كی دیكه به‌په‌له نانخواردن ئه‌مجۆره كه‌سانه تووشیی زیادبوونی كێش ده‌كات، چونكه ئه‌و كه‌سانه پێش ئه‌وه‌ی مێشكیان په‌یامی تێربوونی پێبگات خۆراكێكی زۆریان خواردووه و ئه‌وه‌ش به مانای تووشبوون به قه‌ڵه‌ویی دێت .
زانایان پێشنیار ده‌كه‌ن كه كاتی خواردن و جووینی هه‌ر ژه‌مێكی خۆراك پێویسته بگاته 20 تا 25 خوله‌ك و باشتره هه‌ر پاروویه‌كیش 30 جار بجووین .
سه‌رچاوه / فارس نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.