وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، پلانیان هه‌یه بۆ زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ ملیۆنێك به‌رمیلی رۆژانه.
عەبدولجەبار لعێبی هەروەها رایگەیاند، وەزارەتەکەی هەوڵ دەدات ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی کەرکووک بگەیەنێت یەک ملیۆن بەرمیلی رۆژانە و ”پاڵاوگەیەکیش لە کەرکووک دروست دەکەین“.
عەبدولجەبار لعێبی، وەزیری نەوتی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووک، رایگەیاند، ئێستا رۆژانە 420 هەزار بەرمیل نەوت لە کەرکووک بەرهەم دەهێندرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، پلانیان هه‌یه بۆ زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ ملیۆنێك به‌رمیلی رۆژانه.
عاسم جیهاد به‌ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، وه‌زیری نه‌وتی عێراق سه‌ردانی كێڵگه‌ی بای حه‌سه‌ن و ئاڤانای كردووه بۆ ده‌ركردنی بڕیار له‌سه‌ر په‌له‌كردن له‌كاری چاكسازی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌كاتێكی نزیكدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.