Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:56

ئه‌گه‌ر ئه‌و دۆخه‌ى یه‌مه‌ن به‌رده‌وام بێت کاره‌ساتێکى مرۆیی رووده‌دات

33%ی هاووڵاتیانی یه‌مه‌ن پێویستیان به‌ هاوكاری مرۆییه‌
کوردستان TV
100%

كریستۆس ستایلیانیداس ئه‌ندامی به‌شی هاوكاری مرۆیی له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشداری ده‌داته‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌وه‌ی 33%ی هاووڵاتیانی یه‌مه‌ن پێویستیان به‌ هاوكاری مرۆییه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ گه‌مارۆی سه‌ر یه‌مه‌ن بشكێنرێت.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ داوا ده‌كات هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كی ده‌ریایی و وشكانی و ئاسمانی به‌رووی یه‌مه‌ندا بكرێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌ گەمارۆی سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌ كاره‌ساتی مرۆیی رووده‌دات.

وڵاتی سعوودیە و ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی دروست كراوه‌ بۆ لێدانی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن، گه‌مارۆیان خستووه‌ته‌ سه‌ر یه‌مه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌مه‌ خه‌ڵكه‌كه‌یه‌، چونكه‌ خواردن و ئاو كه‌م بووه‌، رێژه‌ی هه‌ژاریش رۆژ به‌ رۆژ له‌وپه‌ڕی خراپییه‌.

بۆیه‌ كریستۆس داوا ده‌كات نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بكه‌ن تا بتوانرێت هاوكاری به‌و خه‌ڵكه‌ بگات، چونكه‌ حاڵیان له‌وپه‌ڕی خراپییه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.