فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ دووەمجار لەم مانگەدا بۆردوومانی چیای ئاسۆسیان لە سنووری قەزای ماوەت كرد، قایمقامی قەزای ماوەتیش رایگهیاند خۆشبهختانه هیچ زیانێكی گیانی نهبووه.
قایمقامی قەزای ماوەت رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ دووەمجار لەم مانگەدا بۆردوومانی چیای ئاسۆسیان لە سنووری قەزای ماوەتی سەر بە سلێمانی کردووە.
کامەران حەسەن، قایمقامی قەزاى ماوەت ڕایگەیاند، کاتژمێرێک لەمەوپێش فڕۆکەکانى تورکیا بۆردومانى چیای ئاسۆسیان کردووە لە پارێزگای سلێمانی.
قایمقامی قەزاى ماوەت گوتی: فڕۆکە جهنگیهكانی تورکیا بە بیانوی بوونى بنکە و بارەگاکانى پەکەکە بۆردومانى چیای ئاسۆسیان کردووە.
هاوکات قایمقامی قەزاى ماوەت رایگهیاند بۆردومانەکە هیچ زیانێکى گیانى نەبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.