Erbil 25°C شەممە 14 ئەیلوول 01:43

له‌ سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر دوو ملیۆن حه‌بی ترامادۆڵ دا گیرا

له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 192 كه‌س ده‌ستگیركراون
کوردستان TV
100%

له‌ شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر دوو ملیۆن حه‌بی ترامادۆڵی گیرا و له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵیشدا 192 كه‌س له‌سه‌ر مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیر كراون.

جه‌لال ئه‌مین به‌گ، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، رایگه‌یاند: دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر شوێنێك كه‌ زانیاریمان پێدرابوو به‌وه‌ی بازرگانی به‌ حه‌بی ترامادۆڵ ده‌كرێت و خرابوویه‌ ناو كارتۆنی جگه‌ره‌وه‌ تا هه‌ستی پێنه‌كرێت. له‌ رۆژی 5ی 11 توانیمان ده‌ست بگرین به‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌، له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی سێ‌ كه‌س كه‌ گومانی تێوه‌گلانیان له‌ كاركه‌ لێده‌كرا، دواتر كه‌سێكی ترمان به‌ هاوكاری ئاسایشی راپه‌ڕین ده‌ستگیر كرد كه‌ خاوه‌نی سه‌ره‌كی حه‌به‌كان بوو.

هه‌روه‌ها گوتی: بڕی ئه‌و حه‌بانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌ دوو ملیۆن حه‌ب بووه‌ و بۆ بازرگانی هێنرابوون كه‌ به‌ فه‌رمی به‌كارهێنانی ئه‌و حه‌بانه‌ قه‌ده‌غه‌ كراون.

ده‌شڵێ: ته‌نها له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 192 كه‌س به‌ فه‌رمانی دادوه‌ر له‌سه‌ر بازرگانیكردن و به‌كارهێنانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركراون، به‌ به‌راورد به‌ ساڵی 2016 ش رێژه‌كه‌ كه‌میكردووه‌ كه‌ ساڵی پار تا ئه‌م كاته‌ 310 كه‌س كه‌ 10 ژنیان له‌نێودا بوون ده‌ستگیركرابوون.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.