دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند رێبه‌رێكی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیای ئیسپانیا به تۆمه‌تی شوڕش و به‌ڕێوه‌بردنی ریفراندۆم نایاسایی كه حكومه‌تی ئیسپانیا ئه‌م ناوه‌ی لێناوه ده‌ستگیركران، ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌ته‌لۆنییه‌كان به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌م كرده‌وه سیاسییه شه‌وی رابردوو رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی به‌رشلۆنه .
شه‌وی یازده‌ی ئه‌م مانگه به سه‌دان هه‌زار كه‌س له نزیك بینای په‌رله‌مانی ناوچه‌یی به‌رشڵۆنه كۆبوونه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی داوایی ئازادیی رێبه‌رانی كه‌ته‌لۆنی و خۆپێشانده‌رانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئیسپانیا بكه‌ن. پۆلیس ژماره‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه به 750 هه‌زار كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كات .
جێگه‌ی باسه كه ئه‌و رێبه‌ره ده‌ستگیر كراوانه مه‌ترسی دادگایی و تا 30 ساڵ سزای زیندانیان له‌سه‌ره .
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود مه‌عروف / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.