Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 04:29

به‌هۆی کچی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا سواڵکردن له‌ هیندستان قه‌ده‌غه‌کرا

قه‌ده‌غه‌كردنی سواڵكردن ده‌ركردووه‌ له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان
tramp_evnki
کوردستان TV
100%

نیاز وایه‌ ئیڤانكا كچی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا  و ناریندرا مۆدی سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان و ژماره‌یه‌ك سه‌رۆكی دیكه‌ به‌ شداری له‌ لووتكه‌ی "گڵۆباڵ ئینته‌رپرۆنۆرشیپ" بكه‌ن له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌ كه‌ له‌ حه‌یده‌ر ئاباد ساز ده‌كرێت .

بۆ هاتنی ئیڤانكا تره‌مپ و به‌شداریكردنی له‌ لووتكه‌ی گه‌شه‌پێدانی بازرگانی له‌ باشووری هیندستان ده‌سه‌ڵاتداران فه‌رمانێكی تایبه‌تییان به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی سواڵكردن ده‌ركردووه‌ له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان.

شایانی باسه‌ بڕیاره‌كه‌ سواڵكردن له‌ شاره‌كه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌ و تا 1ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری داهاتوو، هیچ سواڵكه‌رێك بۆی نییه‌ له‌ناو شارهاموشۆ بكات.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.