Erbil 8°C دووشەممە 30 کانونی یەکەم 20:26

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی: ئەرکان شەریف راگەیاندکارێکی بوێرو چاونەترس بوو

راگەیاندكارێکی بوێروچاونەترس بوو و دڵسۆزانە كارەكانی خۆی لەو بوارەدا رادەپەڕاند
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی: شه‌هید ئەركان شەریف راگەیاندكارێکی بوێرو چاونەترس بوو
کوردستان TV
100%


دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی تیرۆركردنی وێنەگری دەزگای سەتەلایتی كوردستان (ئەركان شەریف) پەیامێكی هاوخه‌می بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 

بەداخەوە هەواڵی شەهیدبوونی كامیرامان و رۆژنامەوان لە دەزگای سەتەلایتی كوردستان(ئەركان شەریف)مان پێگەیشت، كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەماڵەكەی خۆیدا لە شارۆچکەی داقوق بەدەستی چەكدارارنی حەشدی شەعبی بەشێوازێکی نامرۆڤانە و دوور لە هەموو بەهایەک شەهید كرا، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و كەس و كاری خوالێخۆشبوو و هاوپیشەكانی دەكەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین و ئومێدەوارین خوای گەورە ئارامی و دڵنەوایی بەكەسوكاری خوالێخۆشبوو ببەخشێ و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات. 

(ئەركان شەریف) راگەیاندكارێکی بوێروچاونەترس بوو و دڵسۆزانە كارەكانی خۆی لەو بوارەدا رادەپەڕاند، دوای رووداوە نەخوازراوەكانی ئەم دواییەی شاری كەركوك و ناوچەكە ئاوارە بووە، بەڵام جارێكی دیكە گەڕاوەتەوە بۆ داقوق و بەردەوام بووە لە ئەنجام دانی كاری رۆژانەی خۆی کە وێڕای کاری رۆژنامەوانی بەڕێوەبەری قوتابخانەش بوو.

ئێمە لەكاتێكدا ئەو تاوانە ئیدانە و مەحكوم دەكەین كە نەیەكەم و نە دوا تاوانیش دەبێ، داوا دەكەین هەرچی زووە كۆتایی بەو داگیركاری و مەینەتیانە بهێنرێ و باری ئاسایی و سەقامگیریی بۆ ناوچەكان بگەڕێتەوە، هەروەها داوا لە سەندیکا و کۆمەڵە و رێکخراوەکانی كۆمەڵگەی مەدەنی و مافەکانی مرۆڤ و رۆژنامەنووسان و تەواوی راگەیاندنكاران دەكەین ئەو تاوانە سەرزەنشت بكەن و بە هەموو لایەك فشار بخەنە سەر دەسەڵاتدارانی ئێستای ئەو شوێن و ناوچانەو لایەنە پەیوەندیدارەكان چیدیكە ئەو رووداوە قێزەونانە دووبارە نەبنەوە و گیانی میدیاكاران و هاووڵاتیان بەگشتی پارێزراو بێ.

جارێكی دیكە پرسەوسەرەخۆشی لە خۆمان و بەڕێوەبەر و کادیر و کارمەندانی دەزگای سەتەلایتی کوردستان و خانەوادەو كەسوكاری خوالێخۆشبوو دەکەین و خوای گەورە ئارامیی بەهەموو لایەك ببەخشێ..

 

دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
30/10/2017

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.