Erbil 4°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 05:00

رێککه‌وتنێک له‌نێوان شاندی سه‌ربازی حکومه‌تی عێراق و هه‌رێمی کوردستان کرا

هیچ جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ حه‌شد بۆ گه‌یشتن به‌و رێككه‌وتنه‌ نه‌كراوه‌
کوردستان TV
#7
100%

هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك رێكده‌ده‌كه‌ون و هیچ جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌كیش له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ گه‌یشتن به‌و رێككه‌وتنه‌ نه‌كراوه‌ و ناكرێت، رێككه‌وتنه‌كه‌ش له‌نێوان شاندی سه‌ربازی حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ هه‌ردوو شاندی سه‌ربازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقی وه‌كو بنه‌ما له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتوون كه‌ هێلی نێوان هه‌ردوولا سنووری ئیداریی هه‌رێمی كوردستانه‌.

ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ ده‌كه‌ونه‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئێستا له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانن وه‌كو ناوچه‌كانی مه‌حمودیه‌، سحێلا، فایده‌، شێخان، ئه‌لقۆش، گوێڕ، مه‌قلوب و خازر، هێزێكی هاوبه‌ش  پێكبهێندرێت و ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌یان له‌ده‌ست بێت و به‌هاوبه‌شی له‌ نێوان هه‌ردوولا ئیداره‌یان بكرێت.

له‌باره‌ی ده‌روازه‌ی سنووری پێشخابوور، هه‌ردوولا گه‌یشتوونه‌ته‌ لێكتێگه‌یشتنێك كه‌ هێزێكی پاسه‌وانی سنووری عێراق و هیزێكی پێشمه‌رگه‌ و هیزێكی ئه‌مریكا به‌یه‌كه‌وه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ بن.

له‌باره‌ی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كانیش ، شاندی هه‌ردوولا پرسه‌كه‌یان داوه‌ته‌ ده‌ست وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و دارایی، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوور ئه‌و پرسه‌ی نێوانیان یه‌كلابكه‌نه‌وه‌.

ئه‌وه‌ راگه‌یندراوه‌ كه‌ هیچ جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ گه‌یشتن به‌و رێككه‌وتنه‌ نه‌كراوه‌ و ناكرێت، رێككه‌وتنه‌كه‌ له‌نێوان شاندی سه‌ربازی حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌.

سه‌رچاوه‌ كوردستان 24

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.