Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 18:06

یاسای دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان په‌سه‌ندکرا

دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی هەرێم بەسەر دامەزراوە گشتییەکان
کوردستان TV
100%


کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی هەرێم بەسەر دامەزراوە گشتییەکانی هەرێمدا په‌سه‌ندكرا.

پەرلەمانی کوردستان پرۆژەیاسای دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی هەرێم بەسەر دامەزراوە گشتییەکانی هەرێمدا بە دەنگی 70 پەرلەمانتار پەسندکرد.

ماددەی یەکەم بە 62 دەنگی بەڵێ و 30 دەنگی نەخێر پەسندکرا. ماددەی دووەم بە 56 بەڵێ و 26 نەخێر پەسندکرا. دواتریش هەر چوار ماددەکە پێکەوە خرانە دەنگدانەوە و بە 70 دەنگی (بەڵێ) پرۆژەیاساکە پەسندکرا و 23 پەرلەمانتاریش دژی پرۆژەیاساکە دەنگیاندا.

لە دانیشتنەکەدا سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەشدار بوون بۆ گفتوگۆ و دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی هەرێم بەسەر دامەزراوە گشتییەکانی هەرێم"، ئەوەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ نامەکەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان خوێندرایەوە، کە رایگەیاندبوو "بەردەوام بوونم لەم پۆستە رەتدەکەمەوە و نابێت یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم ھەمواربکرێتەوە یان تەمەنی سەرۆکایەتی ھەرێم درێژبکرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.