سەرۆک کۆماری فەرەنسا داوای رەچاوکردنی مافەکانی گەلی کوردستان لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات.
بەپێی راگەیەندراوێکی کۆشکی ئێلیزی (کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا)، کە ئهمرۆ یەکشەممە 29/10/2017 لە ماڵپەڕی فەرمیی کۆشکەکە بڵاو کراوەتەوە، رۆژی شەممە ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا بە تەلەفۆن لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق قسەی کردووە.
ئیمانوێڵ ماکرۆن داوای لە حەیدەر عەبادی کردووە هەموو هەوڵێک بدات بۆ دوورکەوتنەوە لە شەڕ لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و رایگەیاندووە، پێویستە رەچاوی مافەکانی گەلی کوردستان و کەمە نەتەوە و ئایینەکان بکرێت. سەرۆکی فەرەنسا خۆشحاڵیی خۆیشی بە دەستپێکردنی گفتوگۆی نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان دەربڕیوە.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ حەیدەر عەبادی، داوای لێکرد، كه لە چوارچێوەی یەکێتیی و دەستووری عێراقدا دەست بە دیالۆگی نێوان هەولێر و بەغدا بکرێت و مافی کورد و کەمینەکان لەبەرچاو بگیرێت.
ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی فەرەنسا بڵاویکردەوە، لە 28ی ئۆکتۆبەر، سەرۆکی فەرەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامداوە و ماکرۆن پێشوازی لە پێکهێنانی کۆمیتەی دانوستاندنی نێوان هێزە کوردییەکان و هێزەکانی عێراقی فیدراڵ کردووە و کە ئەرکی سەرلەنوێ بڵاوبوونەوەی هێزە هاوبەشەکانە لە ناوچە جێناکۆکەکانه.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە "ماکرۆن داوای لە عەبادی کردووە کە هەر کارێکی پێویست ئەنجامبدرێ بۆ ئەوەی شەڕ لەنێو عێراقییەکاندا سەر هەڵنەدا".
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی فەرەنسا، حەیدەر عەبادی ئاماژەی بە گرنگی یەکێتی خاکی عێراق و دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو لەگەڵ کورد کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.