قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەدڵنیاییەوە پلان بۆ دابەشكردنی سووتەمەنی بەسەر هاووڵاتییاندا هەیە.
نەبەز ئیسماعیل، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ڕایگەیاند: "هەوڵەكان بۆ دابینكردنی سووتەمەنی لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە بەردەوامە، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان گفتوگۆ كراوە، چونكە پێشتر لەلایەن حكوومەتی ناوەندیی بەغداوە بڕێك سووتەمەنی بۆ هەرێمی كوردستان دابین دەكرا، بەڵام ئێستا ئەو بڕە سووتەمەنییەش نەماوە".
قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر ئەوەشی خستە ڕوو: "بەدڵنییاییەوە بڕیار و پلان بۆ دابەشكردنی سووتەمەنی بەسەر هاووڵاتییاندا هەیە، هەر كاتێك سووتەمەنی هەبێت، دابەش دەكرێت، بەڵام هێشتا ئەو بڕە سووتەمەنییە لەبەر دەستدا نییە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.