بۆ چارهسهركردنی ئهم كێشانهی بهم دواییە لە نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی دروستبوون، بەتایبەت پرسی خاڵە سنوورییەكان. شاندێكی سەربازی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی عێراقی لە شاری موسڵ لە کۆبوونەوەدان.
بۆ جاری دووهم شاندێكی باڵای پێشمەرگە بە سەرۆكایەتی كەریم شنگالی، وەزیری پێشمەرگە بە وەكالەت، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە بەرەو شاری موسڵ بەڕێكەوتن و ئێستا لەگەڵ شاندی هێزە عێراقییەکان لە کۆبوونەوەدان.
شاندەكەی هەرێمی كوردستان لەسەر هەموو ئەو پرسانە گفتوگۆ دەكەن، كە بەم دواییە لە نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی دروستبوون، بەتایبەت پرسی خاڵە سنوورییەكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.