ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی رایده‌گه‌ێنێ، له ده‌ستووری عێراقدا هاتووه پێویسته دان به ناوچه‌ی كوردستان و ده‌سه‌ڵاته‌كانی دابنرێ وه‌ك ناوچه‌یه‌كی فیدراڵ، به‌ڵام ئێستا ئه‌وان هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ده‌ده‌ن.
هۆشیار زێباری ،ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ده‌ڵێ :له ده‌ستووری عێراقدا هاتووه پێویسته دان به ناوچه‌ی كوردستان و ده‌سه‌ڵاته‌كانی دابنرێ وه‌ك ناوچه‌یه‌كی فیدراڵ، به‌ڵام ئێستا ئه‌وان هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ده‌ده‌ن.
به‌رده‌وام عه‌بادی و میلیشیاكان و به‌رپرسانی به‌غدا هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كانی كوردستان به جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و سه‌پاندنی یاسا ناو ده‌به‌ن، به‌ڵام خۆیان له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌ستووریان خستووه‌ته ژێر پێ و جێبه‌جێی ناكه‌ن.
له ئێستادا ده‌نگۆی زۆر هه‌ن كه هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه‌كان، په‌شیمان بوونه‌ته‌وه له‌ده‌ستوور و پێیان وایه مادده‌كانی له‌به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كپارچه‌یی عێراق نییه و هه‌وڵه‌كانیان بۆ گۆڕینی ده‌ستوور چڕكردۆته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.