وه‌زیری دەرەوەی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، كه دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی دوورودرێژی له‌گه‌ل مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام داوه بۆ باسكردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
له میانه‌ی پرێس كۆنفرانسێكدا له ژێنێڤ، رێكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕای گه‌یاند، كه حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه هاوكاری هه‌ولێر و به‌غدا بكات بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی ئه‌رێنی له ڕێگه‌ی هۆكاره سیاسی ئاشتیخوازهكانهوه.
تیلەرسۆن، نیگه‌رانى وڵاته‌كه‌ى لە بارەی هێرشى میلیشیا ئێرانییه‌كان به‌هاوكارى سوپای پاسداران و حزبوڵڵاى لوبنانى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و شه‌ڕى پێشمه‌رگه ده‌ربڕى، داواشى له عه‌بادى و سه‌ركرده‌كانى عێراق كرد، ڕووبه‌ڕووى ئێران بوه‌ستنه‌وه.
ئاشكراشی كرد، كه ئه‌و هانی حه‌یده‌ر عه‌بادی داوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی هه‌ولێر قبووڵ بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.