Erbil 4°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 04:55

پۆڵ ڕایان: ده‌بێت به‌غدا پێشنیارى سڕکردنى ئه‌نجامى ڕیفراندۆم قبوڵ بکات

پێویسته‌ به‌غدا پێشنیاری هه‌رێم قبووڵ بكات و بچێته‌ ناو گفتوگۆ
پۆڵ ڕایان: ده‌بێت به‌غدا پێشنیارى سڕكردنى ئه‌نجامى ڕیفراندۆم قبوڵ بكات
کوردستان TV
100%


پۆڵ ڕایان سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نۆێنه‌رانى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند ده‌بێت به‌غدا پێشنیازى سڕكردنى ئه‌نجامى ڕیفراندۆم قبۆڵ بكات و ده‌ستبكه‌ن به‌ گفتوگۆ.

پۆڵ ڕایان دوێنێ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند پێشوازى له‌و ڕاپۆرتانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كورد پێشنیازى سڕكردنى ئه‌نجامى ڕیفراندۆمى داوه‌ته‌ به‌غدا له‌ پێناو ئاگربه‌ست و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ند. 

هه‌روه‌ها وتى به‌غدا پێویسته‌ ئه‌م پێشنیاره‌ قبوڵ بكات و بچێته‌ ناو گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى نیگه‌رانییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ باره‌ى ئۆتۆنۆمى و بودجه‌ و داهاتى ئه‌وه‌شى وتووه‌ نێكه‌رانن له‌ ڕۆڵى ئێران له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانى ئه‌م دواییه‌دا له‌ ڕێگه‌ى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه‌، ده‌شڵێت ئه‌م هێزانه‌ به‌رپرسیارن له‌ پێشێلكارى مه‌ترسیدار و كوشتنى ئه‌مریكییه‌كان، ئه‌وانه‌ جێگه‌یان نابێیته‌وه‌ له‌ عێراقیكى ئاشتى و یه‌كگرتوو و سه‌قامگیردا.

پۆڵ ڕایان وتیشی پێویسته‌ ده‌ستبه‌جێ خوێنڕشتن كۆتایى بێت و ئه‌وان پشتگیرى عێراقییه‌كى یه‌كگرتوو ده‌كه‌ن و له‌ژێر فه‌رمانى حكومه‌تى ناوه‌ند له‌ به‌غدا هه‌روه‌ها پشتگیرى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش ده‌كه‌ن.


سیروان عه‌زیز .. كوردستان تی ڤی 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.