Erbil 31°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:34

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم: حەشدی شەعبی نیازی هێرشکردنە سەر پێشمەرگەی هەیە

لەلایەن پێشمەرگەوە دوو تانکی میلیشیاکان تێکشکێنراوە
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم: حەشدی شەعبی نیازی هێرشکردنە سەر پێشمەرگەی هەیە
کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا کە لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی کردووەتەوە رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ حەشدی شەعبی نیازی هێرشکردنە سەر پێشمەرگەی هەیە .


ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، هێزەکانی حەشدی شەعبی بە پاڵپشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرپەرشتیی هادی عامری و ئەبو مەهدی موهەندیس، هێرشیان بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە کردووە.

هه‌روه‌ها ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، هێزەکانی عێراق و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە پاڵپشتیی ئێران، سەنگەرەکانی پێشمەرگەیان تۆپباران کردووە و دواتر هێرشیان ئەنجام داوە.
 
ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە میلیشیاکان لە ڕەبیعەوە بەرەو ناوچەی (مەحموودییە) هەوڵی پێشڕەوییان داوە و لەلایەن پێشمەرگەوە دوو تانکی میلیشیاکان تێکشکێنراوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، هێزەکانی (لیوای عەباس، کەتیبەکانی جوندول ئیمام، رەعدول ساری، کەتیبەکانی ئیمام عەلی، حەرەکەی نەجبە، لیوای تەوفوف و لیوای حوسێن) بە سەرپەرشتیی هادی عامری و ئەبومەهدی موهەندیس لە هێرشەکەدا بەشدارن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.