Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 14:51

نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆکی پارتی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق کۆبووه‌وه‌

بارودۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی شاری كه‌ركووك تاتوێكرا
کوردستان TV
100%

نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق كۆبووه‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشكی خسته‌ سه‌ر ڕه‌وش و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و به‌تایبه‌تی بارودۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان دوا پێشهاته‌كان و رووداوه‌كانی ئه‌م دوواییه‌ی شاری كه‌ركوك و باروودۆخی ئاواره‌كان و هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی باروودۆخه‌كه‌ و ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی گفتوگۆو ووتووێژ له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.
 
پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌‌ 24/10/2017 نووسینگه‌ی بەڕێز جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق كۆبووه‌وه‌.
 
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌‌ به‌ڕێز ته‌ها به‌رواری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی‌ به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی كرد وسڵاوورێزی جه‌نابی نێچرفان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی پێراگه‌یاندن و خۆشحاڵی خۆی و نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی به‌و دیداره‌ ده‌ربڕی.
 
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك تیشكی خسته‌ سه‌ر ڕه‌وش و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و به‌تایبه‌تی بارودۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان دوا پێشهاته‌كان و رووداوه‌كانی ئه‌م دوواییه‌ی شاری كه‌ركوك و باروودۆخی ئاواره‌كان و هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی باروودۆخه‌كه‌ و ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی گفتوگۆو ووتووێژ له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و دواین هه‌ڵوێستی ووڵاتانی زلهێز بۆ هێوركردنه‌وه‌ی باروودۆخه‌كه‌ .

له‌ ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عه‌ره‌فات كه‌ره‌م سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق پوخته‌یه‌كی له‌ باروودۆخی ئه‌وه‌ی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌گوزه‌رێت وهه‌وڵه‌كان له‌ نێو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان تیشكی خرایه‌ سه‌ر .
له‌ كۆیوونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكید له‌‌ گفتوگۆ و لێكگه‌یشتنی جددی له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و دوور له‌ به‌كارهێنانی هێز دووپات كرایه‌وه‌. جه‌خت له‌وه‌ش كرایه‌وه‌ كه‌ هه‌ڵوێستی فراكسیۆنی پارتی و به‌شدارینه‌كردنی له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق سیاسیه‌ له‌وه‌ی پیشه‌ییی و یاسایی بێت ، چونكه‌ ئه‌وه‌ی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌گوزه‌رێت شه‌رێكی سیاسیه‌ له‌ لایه‌ن به‌شیك له‌ كوتله‌ سیاسیه‌كان و په‌رله‌مانتارانی نێو په‌رله‌مانی عێراق به‌لام به‌ كه‌ره‌سته‌ی یاسایی ده‌رهه‌ق به‌ گه‌لی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی .

هه‌روه‌ها ته‌ئكید له‌ هه‌نگاوه‌ هاوبه‌شه‌كانی فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان له‌ په‌رله‌مانی عێراق كرایه‌وه‌ له‌ پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی و ئالۆیه‌كان ، له‌ گه‌ل دووپاتكردنه‌وه‌ی پشتگیری له‌ سیاسه‌تی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان بۆ زه‌مینه سازی و دایه‌لۆك .
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و بریارانه‌ كرا كه‌ ده‌رهه‌ق به‌ گه‌لی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی ده‌درێن و په‌یوه‌سته‌ به‌وه‌ی حكوومه‌تی عیراق پره‌نسیپی گفتوگۆی بێ مه‌رج قبوڵ بكات و سیاسه‌تی سزادانی هه‌رێمی كوردستان بوه‌ستێنێت و له‌مباریه‌شه‌وه‌ هاوهه‌ڵوێستی و یه‌كڕیزیی فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی عیراق به‌رامبه‌ر هه‌موو كێشه‌كان به‌ گرنگ و پێویست زانرا.
 
كۆبوونه‌وه‌ پێی وابوو هه‌وڵی به‌شێك له‌ فراكسیۆن و په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی عیراق بۆ سزادانی په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان، هه‌وڵێكی ته‌واو ناده‌ستووری و نایاسایی یه‌ و پێویسته‌ ڕابگیرێت، چونكه‌ مێژوو سه‌لماندویه‌تی كه‌ سیاسه‌تی سازادانی گه‌لی كوردستان و نوێنه‌ره‌كانیان شكستخواردوو و بێ ئه‌نجام بووه‌.

هه‌روه‌ها تیشك خرایه‌ سه‌ر باروودۆخی ئاواره‌كان له‌ شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌موو هه‌وڵێك له‌ پێناو سووككردنی موعانات و ئێش و ئازاره‌كانیان و به‌ هاناوه‌هاتنیان .

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.