Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 10:47

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا گه‌یشته‌ به‌غدا

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گه‌یشته‌ به‌غدا
کوردستان TV
100%

ریكس تێله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گه‌یشته‌ به‌غدا.

ریكس تیله‌رسن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا به‌ سه‌ردانێكى رانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشته‌ به‌غدا.

بڕیاره‌ تیله‌رسن، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادى كۆببێته‌وه‌.

چاوه‌ڕوانده‌كرێت پرسه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كانى عێراق له‌ سه‌روویانه‌وه‌ ره‌وشى كه‌ركووك و له‌شكركێشى سوپا و په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و شه‌ڕى تیرۆر مژارى كۆبوونه‌وه‌ى عه‌بادى و تیله‌رسن بن.

ئەو سەردانەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ حکومەتی عێراق وەڵامی لێدوانەکانی تیلەرسنی داوە، کە لە دیدارەکەی لەگەڵ حەیدەر عەبادی لە ڕیازی پایتەختی سعودیە داوایکردبوو سەرجەم جەنگاوەرە بیانییەکان و "میلشیا ئێرانییەکان" خاکی عێراق جێبهێڵن.

ئا: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.